کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد

کاتژمێر ٨:٣٠ ی ئەمشەو ٢٣ی کانوونی دووەم لە بەغدا کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی پرۆژە یاسایی بوودجەو یەکلایی کردنەوەی هەردوو وەزارەتی پەروەردەو داد دەستیپیکرد.لەم کۆبوونەوەیەدا بڕیار لەسەر پشکی هەرێم لە بوودجەو بڕە پارەی نێردراوی عێراق بۆ هەرێم دەدرێت.

بەپێی زانیاریە رۆژنامەوانییەکان ژمارەی ئەندامانی بەشداربووی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق زیاتر لە ٢٣٧ ئەندام بەشداری کۆبوونەوەکەن.

لەم کۆبوونەوەیەدا بڕیار لەسەر پڕۆژە یاسایی بودجەی ساڵی ٢٠١٩ی عێراق دەدرێت کە پرۆژەکە ٥٢ مادەیە، هەروەها بڕیار لەسەر دوو کاندیدی تری کابینەکەی د. عادل عەبدولەمەهدی دەدرێت کە ئەوانیش وەزارەتی داد و وەزارەتی پەروەردەیە.

لەدوا لێدوانی ئەحمەدی حاجی رەشید ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لەسەر پرۆژەی یاسای بوودجە نووسیوویەتی " 
دەقێکی تایبەت بەگەنمی جوتیاران دانرا کە وەزارەتی دارایی پارەی (۲٠۱٤_۲٠۱٥_۲٠۱٦) تەرخان بکات بۆ ئەوەی شایستەکانی جوتیارانی پیبدریت، پرۆژە یاساکە لەرووی تیکستەوە تەواو بوە تەنها خاڵە ناکۆکەکان ماون سبەی موناقەشەی دەکەین لە ناویاندا موچەی هەرێم،نەرمیکی هەست پیکراو هەیە سەبارەت بەموچەی فەرمانبەران و پیشمەرگە، لەگەڵ وەزیری دارایی کۆبوینەوەو پلانی سبەیمان تاوتوێ کرد کە موچە خاڵی سورەو دەبیت بدرێت".

کورد زۆری لەسەر یاسای بوودجەی عێراق هەڵبەستووە ئەگەر وەک پرۆژەکە پەسەندبکرێت، پاشکەوتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نامێنێت و ئابوری هەرێم سەرلەنوێ دەبوژێتەوە.



 
 

PM:08:59:23/01/2019