به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ رەتیدەکاتەوە کە ده‌روازه‌كه‌ى بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ دابخرێت.
له راگەیەندراوێکدا كه وێنه‌یه‌كى بۆ "سپی" نێردراوه، تیایدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه"سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵێك كه گوایه بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ داخراوه، ئێمه ڕایده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌و هه‌واڵه دووره له‌ڕاستییه‌وه‌و نه‌ك سێ ڕۆژ به‌ڵكو بۆ یه‌ك كاتژمێریش ده‌روازه‌كه دانه‌خراوه".
بەڕێوەبەرایەتییەکە راشیگەیاندووە "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ خاوه‌نی ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی و تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی و هه‌ر كه‌س و لایه‌ن و دامه‌زراوه‌یه‌ك به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمانه‌وه هه‌ر جۆره هه‌واڵێك بڵاوبكاته‌وه به‌مافی خۆمانی ده‌زانین ڕێوشوێنی یاسایی له‌دژی بگرینه‌به‌ر".