وێنەیەکی نەجمەدین کەریم دەبێتە جێگەی باسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

وێنەیەکی نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکوک لەگەڵ چەند بەرپرسێکی پارتیدا دەبێتە جێگەی باسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

د.نەجمەدین کەریم، پارێزگاری پێشووی کەرکوک چەند وێنەیەکی لەگەڵ بەرپرسانی پارتی بڵاوکردووەتەوە و بووەتە جێگای سەرنجی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەندێک ڕەخنەی لێدەگرن و دەڵێن لەیادی کردووە کاتێک لە سەرەتادا بووەتە پارێزگاری کەرکوک، پارتی چەند ڕەخنەی لێگرتووە و ناڕازی بووە.

ئەم وێنانەش دوا بەدوای ئەوە دێت کە لە دواین چاوپێکەوتنیدا نەجمەدین کەریم ڕایگەیاند کە هیچ پەیوەندییەکی بە یەکێتییەوە نەماوە.

لە دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ەوە نەجمەدین کەریم لە شاری هەولێر دەژی و ماوەیەکیشە لە مەسیف سەڵاحەدین دادەنیشێت و بەردەوام چاوی بە بەرپرسانی پارتی دەکەوێت.



PM:10:14:24/01/2019