خۆپیشاندان لە بەسرە دەستی پێكردەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ خۆپێشاندان لە پارێزگای بەسرە دەستی پێكردەوە و خۆپێشاندەران داوای دابینكردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكانیان دەکەن.

میدیاكانی عێراق بڵاویانکردەوە ئەمڕۆ سەدان هاووڵاتی ناڕازی بەسرە لەبەردەم بینای پارێزگاری بەسرەدا گردبوونەوە و داوای دابینكردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكانیان دەکەن.

بەگوێرەی زانیاریەکان خۆپیشاندانەکە بەبێ توندوتیژی  لەبەردەم بینای پارێزگاردا بەڕێوەچوو، خۆپیشاندەران دووپاتیان لەسەر داوای نەهێشتنی گەندەڵی دەكردەوە، رەخنەیان لە ئیدارەی ناوچەیی شارەكە دەكرد كە هیچ وەڵامدانەوەیەكیان بۆ داواكانی خۆپێشاندەران نیە.

مانگی تەمووزی ساڵی رابردوو خۆپێشاندانی بەرفراوان لە بەسرە دەستی پێكرد، هەزاران هاووڵاتی شارەكە داوای ئاوی خواردنەوە و وزەی كارەبایان دەكرد.


PM:07:15:25/01/2019