حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە

وتەبێژی فەرمیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لەبارەی بابەتی بودجەی ٢٠١٩ی عێراق کۆ دەبێتەوە.

 سەفین دزەیی، وتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیا نزیکەکانی پارتی وتووە”ڕۆژی یەکشەممە ٢٧\١\٢٠١٩، ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی یاسای بودجە دەکات".

ئەوەشی ڕەت کردەوە کە گفتوگۆکەیان بە دیاریکراوی لەبارەی بابەتی لادانی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران بێت جەخی کردووەتەوە تەنها لەسەر پرسی بودجەیە.


PM:01:14:26/01/2019