پۆلیسی هەولێر ٢٩ تۆمەتباری دەستگیرکرد

یاریدەدەری بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" لە ‌ماوەی ڕابردوو ٢٩ كەسیان بە تۆمەتی تێوەگلان لە ١٨ تاوانی دزی و كوشتن و مادەی هۆشبەر و ساختەكاری دەستگیركردووە".

 عەبدولقادر محەمەد یاریدەدەری بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند " لەلایەن هێزەكانیانەوە لە ‌ماوەی رابردوو ٢٩ كەسیان بە تۆمەتی تێوەگلان لە ١٨ تاوانی دزی و كوشتن و مادەی هۆشبەر و ساختەكاری دەستگیركردووە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد: پێنجیان تۆمەتبارن بە بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر و هەژدەی دیكەیان لەسەر كاری دزی و چواری دیكەیان بە تۆمەتی ساختەكاری و دوو كەسیش بە تۆمەتی كوشتن دەستگیركراون".

پوختەی تاوانەكان بەم شێوەی خوارەوە بوو:-

١-كوشتن 
تاوانبار (هـ. ن. خ)، تەمەن (٣٠) ساڵ، پیشە كاسب
تاوانبار (ر.ع.ر)، تەمەن (٣٣) ساڵ، پیشە كاسب
لەڕێكەوتی (١٦/١/٢٠١٩) هەڵسابوون بە كوشتنی هاوڵاتیەك لە قەزای ڕانیه ‌ و لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیر كراون دواتر ڕادەستی پۆلیسی ڕانیە كرانەوە
تاوانبار بەندن‌ بەپێی مادە (٤٠٦) لە (ی.س.ع)

٢-دزی 
تاوانبار (ف.ب.ص)، تەمەن (٢٢) ساڵ، پیشە كاسب
لە ڕێكەوتی (١/١/٢٠١٩) هەڵسابوو بە دزینی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری (هیۆندای سەنتافی و هیۆندای سۆناتا) لە گەڕەكی كوردستانی شاری هەولێر، لە قەزای كۆیە دەستگیر كرا
تاوانبار بەندە بەپێی مادە (٤٤٦) لە (ی.س.ع)

٣-دزی 
تاوانبار (م.س.ج)، تەمەن (٢٢) ساڵ، پیشە كاسب
تاوانبار (م.ا.خ)، تەمەن (١٨) ساڵ، پیشە كاسب
تاوانبار (هـ.هـ.ع)، تەمەن (١٧) ساڵ، پیشە كاسب
تاوانبار (ع.س.ج)، تەمەن (١٨) ساڵ، پیشە كاسب
لەڕێكەوتی (١٠/١/٢٠١٩)‌ هەڵسابوون بە دزینی بڕێكی زۆر پارە و زێڕ و ئامێری ئەلیكتڕۆنی لە قەرەبووی كەسنەزان
تاوانباران بەندن‌ بەپێی مادە (٤٤٣) لە (ی.س.ع)

٤-دزی 
تاوانبار (س.س.ر)، تەمەن (٢٢) ساڵ، پیشە كاسب
لەڕێكەوتی (٢٧/٩/٢٠١٨)‌ هەڵسابوو بە شكاندنی چەند ماركێتێك و دزینی بڕێكی زۆر پارە و كارتی مۆبایل لە گەڕەكی شۆڕش
تاوانبار بەندە بەپێی مادە (٤٤٣) لە (ی.س.ع)

٥-دزی 
تاوانبار (ص.ت.م)، تەمەن (٣٣) ساڵ، پیشە كاسب
لەڕێكەوتی (١/٦/٢٠١٨)‌ هەڵسابوو بە دزینی (١٢) ئۆتۆمبێل لە جۆری مازدا وئۆپڵ ڤیكترا لە بەردەم پاڕكی شانەدەر وە چەند شوێنێكی تری شاری هەولێر
تاوانبار بەندە‌ بەپێی مادە (٤٤٦) لە (ی.س.ع)

٦-دزی 
تاوانبار (ب.ر.س)، تەمەن (٣٥) ساڵ، پیشە كاسب
لەڕێكەوتی (٣/١١/٢٠١٨)‌ هەڵسابوو بە دزینی قاسە كە بڕێكی زۆر پارە و زێڕی تیابوو.
تاوانبار بەندە بەپێی مادە (٤٤٣) لە (ی.س.ع)

٧-دزی 
تاوانبار (ی.ع.م)، تەمەن (٣٩) ساڵ، پیشە كاسب
لەڕێكەوتی (١/١١/٢٠١٨)‌ هەڵسابوو بە دزینی بارهەڵگرێك و بڕێكی زۆر‌ پارە لە كۆمپانیایەك لە شاری هەولێر
تاوانبار بەندە بەپێی مادە (٤٤٣) لە (ی.س.ع)

٨-دزی 
تاوانبار (س.ج.ا)، تەمەن (٢٣) ساڵ، پیشە كاسب
لەڕێكەوتی (٥/١١/٢٠١٨)‌ هەڵسابوو بە دزینی ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (تۆیۆتا پیكاب هایلۆكس) لە شەقامی ١٠٠ م نزیك نەخۆشخانەی ڕزگاری
تاوانبار بەندە بەپێی مادە (٤٤٦) لە (ی.س.ع)

٩-دزی 
تاوانبار (ب.ك.ر)، تەمەن (٢٥) ساڵ، پیشە كاسب
لەڕێكەوتی (٢٨/١١/٢٠١٨)‌ هەڵسابوو بە دزینی ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (تاكسی) بە هەڕەشەی چەك لە گەزنە
تاوانبار بەندە بەپێی مادە (٤٤١) لە (ی.س.ع)

١٠-دزی 
تاوانبار (ل.ع.ن)، تەمەن (٣٠) ساڵ، پیشە كاسب
لەڕێكەوتی (٢/١١/٢٠١٨)‌ هەڵسابوو بە شكاندنی جامی ئۆتۆمبێل و دزینی بڕی (٤٠) ملیۆن دیناری عیراقی كە لە ناو ئۆتۆمبێلەكە دا بوو لە شەقامی سورچیان
تاوانبار بەندە بەپێی مادە (٤٤٦) لە (ی.س.ع)

١١-دزی
تاوانبار (ش.ك.ح.)، تەمەن (٣٧) ساڵ، پیشە كاسب
هەڵسابوو بە دزینی ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (تۆیۆتا پیكاب هایلۆكس) لە شەقامی (٣٠)م
تاوانبار بەندە بەپێی مادە (٤٤٦) لە (ی.س.ع)

١٢-دزی 
تاوانبار (ج.ع.ر)، تەمەن (٢٢) ساڵ، پیشە كاسب
تاوانبار (ا.ا.ع)، تەمەن (٣٥) ساڵ، پیشە كاسب
لەڕێكەوتی (٨/٥/٢٠١٨)‌ هەڵسابوون بە دزینی (٧) ئۆتۆمبێل لە جۆری (مازدا) و دواتر فرۆشتنەوەی ئۆتۆمبێلەكان لە دەرەوەی شاری هەولێر
تاوانباران بەندن بەپێی مادە (٤٤٦) لە (ی.س.ع)

١٣-دزی 
تاوانبار (ج.م.ن)، تەمەن (٣٢) ساڵ، پیشە كاسب
تاوانبار (ا.ص.ش)، تەمەن (٢٩) ساڵ، پیشە كاسب
لەڕێكەوتی (١/١٠/٢٠١٨)‌ هەڵسابوون بە تاوانی دزی كردن لە (١٣) ماركێت و دزینی بڕێكی زۆر پارە و كارتی مۆبایل كە نرخەكانیان بەبڕی زیاتر لە (٣٠) هەزار دۆلاری ئەمریكی دەخەمڵێنرێت
تاوانباران بەندن بەپێی مادە (٤٤٣) لە (ی.س.ع)

١٤-دزی 
تاوانبار (ش.ا.ش)، تەمەن (٣٣) ساڵ، پیشە كاسب
لەڕێكەوتی (١/٢/٢٠١٨)‌ هەڵسابوو بە ڕێگریكردن لە بارهەڵگرێكی گواستنەوەی ئۆتۆمبێل و دزینی (٣) ئۆتۆمبێل لە جۆری (تۆیۆتا پیكاب هایلۆكس) لە ڕێگای شێخ توراب
تاوانبار بەندە بەپێی مادە (٤٤١) لە (ی.س.ع)

١٥-ساختەكردن
تاوانبار (س.م.ح)، تەمەن (٥٣) ساڵ، پیشە كاسب
تاوانبار (خ.م.خ.)، تەمەن (٤٦) ساڵ، پیشە كاسب
تاوانبار (س.خ.م)، تەمەن (٥٩) ساڵ، پیشە كاسب
لەڕێكەوتی (٢٦/١٠/٢٠١٨)‌ هەڵسابوون بە ساختەكردنی (وەكالەو تاپۆو ناسنامەی باری شارستانی)
تاوانباران بەندن بەپێی مادە (٢٨٩/٢٩٨) لە (ی.س.ع)

١٦-ساختەكردن
تاوانبار (ع.س.م)، تەمەن (٣٩) ساڵ، پیشە كاسب
لەڕێكەوتی (٢٥/٨/٢٠١٨)‌ هەڵسابوو بە ساختەكردنی (ناسنامەی باری شارستانی) لە عەنكاوە
تاوانبار بەندە بەپێی مادە (٤٥٣) لە (ی.س.ع)

١٧-ماددەی هۆشبەر
تاوانبار (ف.ا.ع)، تەمەن (٣١) ساڵ، پیشە كاسب
تاوانبار (س.م.ج)، تەمەن (٢٠) ساڵ، پیشە كاسب
لەڕێكەوتی (٢١/١/٢٠١٩) لەلایەن كارمەندانی بنكەی پۆلیسی كەسنەزان دەستگیر كران كە بڕێكی زۆر لە ماددەی هۆشبەر و (٤) دەمانچەو پاسەپۆڕتی ساختەو حەبی بێهۆشكەر و بڕێك پارەیان لابووە‌ 
تاوانباران بەندن بەپێی مادە (١٤)ی ماددەی هۆشبەر

١٨-ماددەی هۆشبەر
تاوانبار (ك.ن.ا)، تەمەن (١٧) ساڵ، پیشە كاسب
تاوانبار (ز.خ.ح)، تەمەن (١٩) ساڵ، پیشە كاسب
تاوانبار (ك.ا.م)، تەمەن (٣٠) ساڵ، پیشە كاسب
لەڕێكەوتی (١٤/١٢/٢٠١٨) لەلایەن كارمەندانی بنكەی پۆلیسی ئیسكان دەستگیر كران كە بڕی (٢٠٠) غرام ماددەی هۆشبەریان لابووە‌ 
تاوانباران بەندن بەپێی مادە (١٤)ی ماددەی هۆشبەر

 

 

 


PM:02:37:26/01/2019