حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی رووداوی خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی شیلادزێ و سوتاندنی بارەگایەکی تورکیا لەلایەن خۆپیشاندەران بڵاوکردەوەو رایگەیاند،
ده‌ستی گێره‌شێوێن له پشت ئه‌و ڕووداوانه‌وه هه‌یه و سزادەدرێن.
دەقی راگەیەندراوەکە:
نیگه‌رانى و دڵگرانیمان بۆ كه‌وتنه‌وه‌ى زیانى گیانى و بریندار له ڕووداوه‌كانى ئه‌مڕۆى ناوچه‌ى شێلادزێ ده‌رده‌بڕین و وێڕاى سه‌ره‌خۆشى، هاوسۆزى له‌گه‌ڵ كه‌سوكار و خانه‌واده‌ى قوربانیان ده‌رده‌بڕین.
ده‌ستى گێره‌شێوێن له پشت ئه‌و ڕووداوانه‌وه هه‌یه، بۆیه ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان به وردى لێكۆڵینه‌وه‌ى لێده‌كه‌ن و هۆكارانى پشێوى و گێره‌شێوێنان سزا ده‌ده‌رێن.
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
26/1/2019