ئەندازیارێكی 25 ساڵ لە شاری سلێمانی لەسەر كارەكەی گیانی لەدەستدا وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت "ئه‌ندازیاره‌كه به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ئامێرێكدا له كاتی كاركردن له پڕۆژه‌یه‌كدا گیانی له‌ده‌ستداوه".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو له پڕۆژه‌یه‌ك له پشت مزگه‌وتی دوو ده‌رگا له ناوچه‌ی ئه‌سحابه‌سپی سلێمانی له كاتی بردنه سه‌ره‌وه‌ی كۆنكرێتدا ئامێرێك كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و به‌ر ئه‌ندازیارێك كه‌وتووه كه له پڕۆژه‌كه‌دا كاریكردووه.
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌ندازیاره‌كه ته‌مه‌نی 25 ساڵه و به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
وتیشی ته‌رمەكەی گواستراوه‌ته‌وه بۆ پزیشكی دادوه‌ری و لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.