جوڵەیەكی هاوسەری شازادە بەریتانیای بەخۆیەوە سەرقاڵ كردووە

لەو كاتەوەی كە دوو گیانە لە ھەموو وێنە و دیمەنەكان مێگان ماركلی خێزانی شازادا ھاری دەستی لەسەر سكی دادەنێت وەك ئەوەی كۆرپەكەی بپارێزێت یانیش ھۆكارێكی تر ھەیە.!

ئەم كارە بەریتانیەكانی توشی پرسیار كردوە كە ھۆكارەكەی چیە ھەر بۆیە چاودێری ھەمو جوڵەیەكی دەكەن ھەندێكیش پێیان وایە كە زیادە ڕەوی دەكات لە ئەنجامدانی ئەم جوڵەیە و ھەندێكیش پێیان وایە كە تەنیا بۆنمایش كردنە.

ئەم جوڵەیەی مێگان ماركل وای كردوە دەزگا ڕاگەیاندنەكانی بەریتانیا ڕوو بكەنە شارەزایانی تایبەت بۆ ئەوەی بزانن چی ڕوودەدات.

لیز جۆنس كە شارەزایەكی بواری تەندروستی و پزیشكیە دەڵێت ئەم جوڵەیە نزیكە لەو ھێما ئاگادار كردنەوەی  كە ئەلێ ناو ئۆتۆمبێلەكە منداڵی تێدایە و بە شێوەیەكی گاڵتە ئامێزەوە وتی واتە جگە لەو مناڵە ئەوانی تر ئاساییە بسوتێن لە ناو ئۆتۆمبێلەكە.

بەڵام شارەزای بواری چارەسەركردنی ئازاری منداڵ بوون كاپرین گریفز دەڵێت گرتنی سك بە دوو دەست بەم شێوەیە یارمەتی ئافرەتی دوو گیان دەدات بۆ ئەوەی ھۆرمۆنی ئۆكسیتۆسین دەربدات كە كاریگەریەكی گرنگی ھەیە لەكاتی منداڵ بوون و ھەروەھا ڕۆڵێكی گرنگی ھەیە لە پەیوەندی نێوان دایك و مناڵ یان ژن و مێرد.

ھەروەھا بەڕێوەبەری گۆڤاری یو جۆ ئاڵفین پێی وایە كە  بەردەوام دەست دانانی ماركل لەسەر سكی تەنیا بۆ نمایشە و وەك ئەوەی كە ئەو تاكە ئافرەتی سەر زەوی بێت كە دوو گیانە.

بەڵام خانمە فۆتۆگرافەر ئەلیسۆن جاكسۆن دەڵێت ئەوەی كە مێگان دەیكات بە ڕوونی ئەوە نیشان دەدات كە سكی پڕە و پێی وایە كە مێركل بە نائاگایی ئەم كارە ناكات.

ئەم فۆتۆگرافەرە دەشڵێت مێگان مێركل دوای چەندین ساڵ لە كاری نواندن شارەزای گۆشەكانی كامێرایە و دەزانێت چۆن ھەلسوكەوت بكات وھەروەھا بە شێوەیەك جوڵەكە ئەنجام دەدات وەك ئەوەی بڵێت كە ئەو خۆشەویسترین و بە نرخترین مناڵی لە سكدایە و بە دڵنیاییەوە زۆر دڵخۆشە و شانازی بەخۆیەوە دەكات.



PM:02:20:27/01/2019