ئەمڕۆ لەسەنتەری شاری شەنگال، ژمارەیەك قوتابی و مامۆستا دەستیان بەخۆپیشاندان كرد و داوای چاكسازیی بنەڕەتی لە رەوشی پەروەردە دەكەن.
ئەمڕۆ یەكشەممە خوێندكارانی زمانی كوردی لە شەنگال لەبەردەم بینای قایمقامیەتی شارەكەدا خۆپیشاندانیان كرد و داوای مامۆستا و پێداویستییەكانی خوێندنیان كرد.
خۆپیشاندەران ئاشكرایانكرد، چەند مامۆستایەكیان هەبوو بەڵام ئێستا زۆربەیان نەماون و داوای دابینكردنی مامۆستایان كرد بۆ قوتابخانەكەیان تاكو بتوانن بەردەوام بن لە خوێندن.
مامۆستایانیش لەگەڵ خوێندكاراندا بەشداری خۆپیشاندانەكەیان كرد و رایانگەیاند، كە تاكو ئێستا پارەی وانە وتنەوەیان وەرنەگرتووە و داوای شایستە داراییەكانیان دەكەن.