ئۆفیسی دهۆکی ئێن ئاڕ تی داخرا

کەناڵی ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی دهۆکەوە نوسینگەی کەناڵی ئێن ئاڕ تی داخرا.

لە هەواڵی ماڵپەڕی ئێن ئاڕ تیدا هاتووە هێزە ئەمنییەکان کارمەندەکانی کەناڵەکەیان بە زۆر ڕەوانەی ماڵەوە کردووەتەوە.

کەناڵی ئێن ئاڕ تی ڕاشیگەیاند دوای دەستبەسەراگرتنی کەناڵەکە لەلایەن هیزە ئەمنییەکانی دهۆکەوە، کلیلەکانیان بەزۆر لێسەندوون و پێیان ڕاگەیاندوون بڕۆنەوە بۆ ماڵەوە.



PM:06:27:27/01/2019