میر تەحسین میری ئێزیدیەکانی کوردستان و جیهان بەیانی ئەمڕۆ لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.
حازم میر ته‌حسن به‌گ، كوڕی میری كۆچكردوو رایگەیاند" كاتژمێر 6:10 خوله‌كی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، دوای ماوه‌یه‌ك مانه‌وه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری هانۆڤه‌ری وڵاتی ئه‌ڵمانیا، میر ته‌حسین به‌گ، میری ئێزدییه‌كانی كوردستان و جیهان، له ته‌مه‌نی 86 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد".
کوڕی میر تەحسین کە بەکوردستان ٢٤ ی راگەیاندووە " ماوه‌ی سێ رۆژ له شاری هانۆڤه‌ری ئه‌ڵمانیا پرسه‌ی میر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بڕیاره دواتر به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابینیكردووه ته‌رمی میر ته‌حسین بگه‌ڕێنرێته‌وه كوردستان و له رێوڕه‌سمێكدا به‌خاك بسپێردرێ".
كوڕه‌كه‌ی میر ته‌حسین به‌گ داوای له ئێزدییه‌كانی دیكه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا و جیهان كرد كه خۆیان نه‌خه‌نه زه‌حمه‌ته‌وه‌و ده‌توانن له ماڵه‌كانی خۆیانه‌وه پرسه بۆ میری ئێزدییه‌كان دابنێن نه‌ك رێگایه‌كی دوور ببڕن.