ڕێگای سماقووڵی داخرا

بەڕێوەبەری رێگا‌وبانی كۆیە ڕایگەیاند رێگای سماقووڵی داخراوە ‌و شۆفێران دەتوانن رێگای دیكە بەكاربهێنن".

كۆسار حەمە ساڵح، بەڕێوەبەری رێگا‌وبانی كۆیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی ڕوداوی وتووە، دوای ئەو بارانە زۆرەی لە سنوورەكە باریوە، ئاستی ئاوی بەنداوی جەلی زۆر بەرزبووەتەوە، بەو هۆیەشەوە هاتووچۆی ئۆتۆمبێل بەرێگاکەدا داخراوە‌و هیچ جۆرە ئۆتۆمبێلێك ناتوانێ‌ دەربچێت.

داوا لە شۆفێران دەكات بەهیچ جۆرێك ئەو رێگایە بەكارنەهێنن ‌و لەئێستاوە تاوەكو دابەزینی ئاستی ئاوی بەنداوەكە، شۆفێران دەتوانن رێگاكانی دیكەی بەكاربهێنن

رێگای سماقووڵی یەكێكە لە رێگا سەرەكییەكانی هاتووچۆی ئۆتۆمبیلی نێوان هەولێر-سلێمانی، بەڵام دروستكردنی بەنداوێكی بچووك بەناوی بەنداوی جەلی لەسەر رێگاكە وایكردووە لەكاتی بارانبارین ئاستی ئاوی بەنداوەکە بەرزببێتەوە و بەوەش زۆرجار ڕێگاکە دادەخرێت.

PM:04:00:28/01/2019