به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سۆران ڕایگەیاند له ئه‌نجامی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاو، لافاو دروست بووه و به‌وهۆیه‌وه ڕێی سه‌ره‌كی سۆران – هه‌ولێر له سه‌عات هه‌شتی بەیانییە‌وە داخراوە.
رائید دلاوه‌ر له‌تیف وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی سۆران بە وشەی وتووە "ئاگاداری شوفێران و هاووڵاتییانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ینه‌وه، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو ڕێی گه‌لی عه‌لی به‌گ به درێژایی دوو كیلۆمه‌تر گیراوه، تا ئاستی ئاوه‌كه دانه‌به‌زێت ڕێره‌وكردن مه‌ترسیداره، داوا له هاووڵاتییان و شوفێران ده‌كه‌ین خۆیان له گه‌شتكردن به‌دوور بگرن بۆ سه‌لامه‌تی خۆیان."
ڕاشیگەیاندووە به‌مه‌به‌ستی سه‌لامه‌تی گیانی هاووڵاتییان وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ ڕێی سۆران – هه‌ولێرمان له دوو شوێن داخستووه و ناهێڵین ئۆتۆمبێله‌كان هاتوچۆ بكه‌ن، چونكه مه‌ترسی ڕووداوی نه‌خوازراو هه‌یه، ڕووباری خه‌لیفان له گه‌لی عه‌لی به‌گ هاتووه‌ته سه‌ر شه‌قام و پڕ بووه له ئاو.
ئه‌مڕۆ هیچ ڕووداوێكی هاتووچۆ له ڕێی سۆران – هه‌ولێر به‌هۆی لافاوه‌وه ڕووی نه‌داوه، بۆیه داوا له هاووڵاتییان ده‌كرێت پابه‌ندی ڕێنوێنییه‌كانی هاتوچۆی ناوچه‌كه بن.