سێ ڕۆژنامەنووسی یەکێتی دەستگیرکرا

میدیای یەکێتی ئاشکرای کرد سێ ڕۆنژنامەنوسیان دەستگیرکراوە و هەروەها تیمێکی کەناڵی پەیام دەستگیرکراون.

میدیای فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە  لەنێو دەستگیركراوەكاندا، پەیامنێرێكی كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستان و پێشكەشكارو وێنەگرێكی كەناڵی بادینان سات و تیمێكی كەناڵی پەیام كە بۆ روماڵكردنی گردبوونەوەكە چونەتە شوێنەكە، دەستگیركراون.

ڕوونیشی کردوەتەوە ئاسایشی پارتی، ژمارەیەك كادری یەكێتی و  ژمارەیەك هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان و ژمارەیەك چالاكوانیشی دەستگیركردوە كە بۆ پاڵپشتی لەخۆپیشاندەرانی شیلادزێ بەشداری گردبوونەوەكەیان كردوە.



PM:06:58:28/01/2019