بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، بوومەلەرزە لە شاری خانەقین ڕووی داوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند کاتژمێر 2:09 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەک لە دووری 30 کیلۆمەتر لە خانەقین ڕووی داوە.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بەوەش داوە، بوومەلەرزەکە بە گوڕی 3.7 پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕووی داوە، ھەروەھا لە قووڵایی 17 کیلۆمەتر بووە، خەڵکی خانەقینیش ھەستیان پێی نەکردووە.