ھونەرمەندی میسڕی میریھان حوسێن، خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد و بڕیارە زیندانی بکرێت بۆ ماوەی دوو هەفتە.
ئەو هونەرمەندە پێشتر لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٦ بەسەرخۆشی ئۆتۆمبێلی لێخوڕیوە و لەپڕ کەوتووەتە نێو بۆسەیەکی پۆلیس، دواتر سووکایەتی بە ئەفسەران و کارمەندانی پۆلیسی بۆسەکە کردووە.
پێشتر دادگا بڕیاری دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانیکردنی بۆ ھونەرمەندەکە دەرکرد، ئەمە جگە لە ٣٠ ھەزار جونەیھی میسڕی وەک سزا بۆ دانا، بەڵام دوای ئەوەی بڕیارەکە پێداچوونەوەی بۆ کرا سزاکە بۆ دوو هەفتە کەمکرایەوە.