پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

پۆلیسی سلێمانی  دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند کە  چوار فەرمانی دەستگیركردنی هەبوەو هەستاوە بەدەستبڕین و فێڵكردن لە هاووڵاتیان.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند لەدرێژەی كاروچالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتیاندا بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانەی فەرمانی دەستگیركردنیان هەیە، بنكەی پۆلیسی حەساری _ سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە چوار فەرمانی دەستگیركردنی هەبوەو هەستاوە بەدەستبڕین و فێڵكردن لە هاووڵاتیان.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە: دوای بەدواداچون و لێكۆڵینەوەی وردی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی حەسارو بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی پیشەسازی _ سەر بەبەشی پۆلیسی دەربەندیخان توانرا تۆمەتبارەكە لە قەزای دەربەندیخان دەستگیربكرێ كەچوار فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە بەپێی ماددەكانی (٤٥۳، ٤٥٦) لەیاسای سزادانی عیراقی.

ڕوونیشکراوەتەوە لەئێستادا تۆمەتبار (ه. ا. ا) بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەكانی (٤٥۳ ، ٤٥٦) لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوەو پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە.

پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگەیاند لەكاتی دەستگیركردنەكەیدا دەستگیراوە بەسەر كەلەیەكی ڤاڵڤۆدا، كەبەفەرمانی دادوەر گەڕێنراوەتەوە بۆ خاوەنەكەی.


 



PM:11:27:29/01/2019