لەکەرکوک گروپێکی داعش دەستگیرکران

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، گرووپێكی تیرۆریستیان لە كەركووك دەستگیرکردووە، كە هاوكارى دارايیان بەسەر خیزانی كوژراوانی داعش دابەشكردووە.

لیوا سەعد مەعن، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی کانونی دووەم لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند "لە كەركووك هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و دژی تیرۆری سەر بە ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆى عێراق، گرووپێكی تیرۆریستی سێ كەسیان دەستگیرکرد".

ئاماژەی بەوەشکرد،" ئەو گرووپە لە گەڕەکی کوردستان "فەیلەق" لە شاری كەركووك هاوكاری داراییان بەسەر خێزانی كوژراوانی داعش دابەشكردووە". 

لیوا سەعد مەعن وتیشی،دوای ئاگادارکردنەوە توانیویانە لە گوندی باجوانی سەر بە شارۆچکەی بایجی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیریان بکەن".

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق راشیگەیاند"پڕۆسەی دەستگیركردنەكە بە پشت بەستن بە زانیاری هەواڵگری وردو پێكهێنانی تیمێكی تایبەت سەركەوتووانە ئەنجامدراوە".



PM:12:24:30/01/2019