دوای خۆپیشاندانەکەی شیلادزی تا ئێستا لە سنووری بادینان نزیکەی ٨٠ کەس لە نوێنەری لایەنە سیاسییەکان، ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان دەستگیرکراون، دوای خۆپیشاندانەکەی ٢٦ ی ئۆکتۆبەر لە شارۆچکەی شیلادزێ کەدەست بەسەر بارەگایەکی سووپای تورکیادا لەلایەن خەڵکەوە گیرا.
میدیایەکی نزیک تەڤگەری ئازادی ئاشکرای دەکات، هیزە ئەمنییەکانی دهۆک زیاتر لە ٨٠ کەسیان دەستگیرکرد و زۆرینەیان چارەنووسیان نادیارە.
ئەو دەستگیرکراوانەی دوای چەند رۆژێک زیندانی کردن ئازادکراونم باس لەوە دەکەن ئەو کەسانەی دەستگیرکراون و سەر بەلایەنە سیاسیەکانن ئازادکراون، ئەوەی لە زینداندا ماونەتەوە کەسانی سەربەخۆ و چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنین.
ئەو چالاکوانانە باس لەوە دەکەن ٨٠ کەس لە چەند رۆژی رابردوودا دەستگیرکراون، کەسانی سەر بەحیزبەکان ئازادکراون و تەنها ٥٠ کەسیان ماوە کە چالاکوان و بێ لایەنن.