مەترسییەکی گەورە بۆ سەر سوپای ئەمریکا ئاشکرا بوو

ساڵی ڕابردوو خۆکوشتن لە سوپای ئەمریکادا بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و بۆ ٢٨٦ کەس بەرزبوویەوە

ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردەوە، لە ساڵی ڕابردوودا، ٢٨٦ کەس لە سوپای ئەمریکا کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە، ئاماژەی بەوەش کردووە، ڕێژەی خۆکوشتنەکان لە سوپای ئەمریکا لە ماوەی نۆ مانگدا زیاتر بووە لە شەش ساڵی ڕابردوو.

سەرۆکی لێکۆڵینەوەی خۆکوشتن لە سوپای ئەمریکا بە میدیاکانی ووتەوە، لە نۆ مانگی سەرەتایی ساڵی ٢٠١٨دا ٥٧ کەس لە هێزی پیادە و ٦٨ کەس لە هێزی دەریایی و ٥٨ کەس لە هێزی ئاسمانی خۆیان کوشتووە، هاوکات جگە لە خۆکوشتنی ١٠٣ سەربازی دیکە، کە ئەمەش ڕێژەیەکی زۆرە لەچاو ساڵانی ڕابردوو.

دیاردەی خۆکوشتن لە ناو سوپای ئەمریکا زۆر بەربڵاوە و هەرچەندە هەوڵی کەمکردنەوەی دەدرێت بەڵام تا ئێستا هەوڵەکان سەرکەوتوو نەبووە.



PM:08:02:31/01/2019