بەوێنە.. مام جەلال هەڵدەپەڕێت

جەلال تاڵەبانی سەرۆکی پێشووتری عێراق و سکرتێری گشتی یەکێتی هەرچەندە خۆی کەسێک بووە هەمیشە قسەی خۆشی و نوکتەی گێڕاوەتەوە، بەلآم زۆر بەدەگمەن وێنەی هەبێت هەڵپەڕیبێت، لەم وێنەیەدا تاڵەبانی هەڵدەپەرێت.

بافڵ تاڵەبانی کوڕە گەورەی ناوبراو وێنەیەکی جەلال تاڵەبانی لە تۆڕی کۆمەلآیەتی ئینستاگرام بلآوکردۆتەوە کە دەستی گرتووەو هەڵدەپەڕێت، لەوێنەکەدا فەخری کەریم زەنگەنەو چەند ئافرەتێک و سەرچۆپیەکەش جەبار فەرمانە ئەندامی کۆچکردووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی یە.

وێنەکە بەرواری لەسەر نییە، بەلآم وەک دەردەکەوێت تاڵەبانی گەنجەو پێدەچێت نەوەدەکانی سەدەی رابردوو بێت. 

جەلال تاڵەبانی،  ناسراو بە مام جەلال لە١٢ی تشرینی دووەمی  ١٩٣٣ لەدایکبووە دامەزرێنەرو سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بووە تا ساڵی ٢٠١٧ کە کۆچی دوایی کرد.  تاڵەبانی لە ٦ی نیسان دوای ھەڵبژاردنی لەلایەن کۆمەڵەی نیشتمانیی عێراقەوە لە ٢٠٠٥ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقی پێدرا و لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٤ کۆتایی بە پۆستەکەی ھات و بەیەکەم سەرۆکی کورد لە مێژووی سیاسی عێراقدا دادەنرێت کە پۆستی سەرۆکی وڵات، لەرێگای هەڵبژاردنەوە لە ئەستۆ بگرێت.



AM:10:37:01/02/2019