کۆمارییەکانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا بەدەنگێکی زۆر پڕۆژەیەکی " سیناتۆر میچ ماکونێل " پەسەند دەکەن کە دژی پرۆژەی کشانەوەی ئەمەریکایە لە سوریا.
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست دوێنی بڵاویكردووه، سیناتۆر میچ ماكونێل، له‌و باره‌یه‌وه پرۆژه‌یه‌كی گه‌ڵاڵه كردووه و زۆرینه‌ی كۆمارییه‌كان بە دەنگی ٦٨ ئەندام بەرامبەر ٢٣ ئەندامی ئه‌نجوومه‌نی پیران پڕۆژەکە بەرێکراوە.
پرۆژەکە کەناوی "هه‌مواری یاسای سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست"، لەدەنگدانی یەکەمدا ده‌نگی 68 ئه‌ندامی له به‌رامبه‌ر ناڕه‌زایه‌تی 23 ئه‌ندام به‌ده‌ستهێنا.
پرۆژەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، هێشتا داعش له عێراق و ئه‌فغانستان هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدییه له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكاو هۆشداری دراوه‌ته ترامپ له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌و وڵاته.
هەروەها لە پرۆژەکەدا هاتووە، ئه‌مه‌ریكا بكشێته‌وه، رووسیا و ئێران بۆشاییه‌كه‌ی پڕ ده‌كه‌نه‌وه.
مانگی رابردوو سەرۆکی ئەمەریکا لە پەیوەندیەکی تەلەفونی لەگەڵ ئۆردوگان سەرۆکی تورکیا، بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا دەرکرد.