به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا به‌وردی چاودێری چالاكی بارزگانی توركیا ده‌كات له ڤه‌نزویلا.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری ئه‌و به‌رپرسه‌وه بڵاویكردۆته‌وه كه ئێمه دیراسه‌ی هه‌موو چالاكییه بارزگارنییه‌كانی توركیا- ڤه‌نزویلا ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر گه‌یشتینه ئه‌وه‌ی كه پێشلێكاری له‌و گه‌مارۆیانه‌دا هه‌یه ئه‌وا هه‌ڵوێستمان ده‌بێت.
وتیشی: له‌گه‌ڵ توركه‌كان قسه‌مان كردووه‌و بۆچوونی خۆمانمان پێ وتوون و داوامان لێكردون ئیعتراف به‌شه‌رعیه‌تی مادورو مه‌كه‌ن ،به‌ڵام هێشتا وه‌ڵامیان نه‌داوینه‌ته‌وه.
بڕیاره ئه‌مرۆ، هه‌ینی وه‌زیری خه‌زانه‌ی ئه‌مریكا و وه‌زیری ئابووری توركیا له‌باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه كۆببنه‌وه.