یەکەیەکی تری لیوای ٦١ ی سەرۆک وەزیران گەیشتە کەرکوک

 
قۆناغێكی تری ئاسایی کردنەوەی دۆخی کەرکوک، یەکەیەکی تری هێزەكانی لیوای سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران گەیشتنە شاری كەركوك.

بەپێێ‌ هەواڵێكی كەركوك 24، ئەمڕۆ هەینی بەشێكی تری لیوای (61) ی سەرۆك وەزیران گەیشتوونەتە شاری كەركوك و لیەكێك لە بارەگاكانی پارتی لەشارەكە جێگیربوونە.

گەیشتنی ئەم هێزەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ جێگرتنەوەی هێزەكانی دژە تیرۆر بووە، كە لەچەند رۆژی رابردوو بەفەرمانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەشاری كەركوك پاشەكشە دەكەن.

چیتر ئەم لیوایەی سەرۆکایەتی وەزیران کە پەیوەندی راستەوخۆیان بە د. عادل عەبدولمەهدیەوە هەیە، لەگەڵ پۆلیسی شارەکە بەرپرسن لە ئارامی کەرکوک.




AM:12:05:02/02/2019