چەند کەسێکی نەناسراو ماڵی سەرۆکی شارەوانی مینبەج لە رۆژئاوای کوردستان دەکەنە ئامانج و بۆمبێک لەنزیک ماڵەکەی دەتەقێننەوە.
تەقینەوەی ئەم ئێوارەیە هیچ زیانێکی گیانی بەداواوە نەبوو.
ماڵپەڕی هەواڵ ٢٤ کە تایبەتە بەهەواڵەکانی رۆژئاوای کوردستان و سوریا بڵاویکردەوە کە لەو دەمەوەی تورکیا هێزی لەسەر سنور بڵاوکردۆتەوە ژمارەیەکی بەرچاو لەبەرپرسانی ئەمنی وئیداری شاری مینبەج کراونەتە ئامانج و دەزگا هەواڵگریەکانی یەپەگە ئاماژە بۆ دەستی تورکیا و میلیشیا چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە دەکەن، لەو هێرشانەداکە لەرێگای شانە نووستووکانەوە ئەنجامی دەدەن.