سوپای توركیا دەستگیرکردنی چوار ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستی داعشیان راگەیاند، کە هەوڵیان دەدا بە رێگای نایاسایی بچنە ده‌ره‌وه‌ی توركیا.
بەپێی میدیاکانی نزیک تورکیا، ئەو چەوار ئەندامەی داعش دوێنێ هەینی ١ی شوباتی ٢٠١٩، له هێڵی سنووری قه‌زای ئاكچاكالهی سەر بە پارێزگای ئورفا، یه‌كه سنوورپارێزهكان چوار گومانلێكراویان ده‌ستگیركرد ،و دواتر راده‌ستی فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه‌یان كردن.
ئەوەشهاووە، یه‌كێك له‌و چوار كه‌سه ناوی فه‌ریده سامور-ه كه له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی تیرۆردا بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووه و له لیستی سووری داواكراواندایه.