بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەلەمێكی کۆچبەران کە ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانی هەڵگرتبوو، لەنێوان تورکیا و یۆنان وەرگەڕاو بەوهۆیەوە سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا .
ئارى جه‌لال، سه‌رۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند له كاتژمێر 3:00ى بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 2ی کانونی دووەم ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌رى كوردی هه‌رێمى كوردستان، کە خه‌ڵكى هه‌ولێر و سلێمانین لە كاتێكدا ویستویانه له ده‌ریاى مه‌ریچى نێوان هه‌ردو وڵاتى توركیا و یۆنان بپه‌ڕنه‌وه، به‌له‌مه‌كه‌یان تێكشكاوه.
وتیشی، بەلەمەکە زیاتر لە 10 کەسی خەڵکی هەرێمی کوردستانی تێدابووەو بەهۆی روداوەکەوە سێ منداڵی كورد گیانیان لەدەستداوه کە منداڵێکیان لەسەرمادا رەقبوەتەوە.
سه‌رۆكى ده‌زگاى لوتكه راشیگەیاند، لەکاتی روداوەکەدا پەنابەرەکان داواى هاوكارى به‌په‌له‌یان كردوه و ئێستا تیمێكى كۆماندۆ بۆ رزگارکردنیان رەوانەی ناوچەکە کراوە، هەروەها لەگه‌ڵ هه‌ریه‌ك له كونسوڵخانه‌ى توركیا له به‌غدا و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانیان له توركیا‌و یۆنان له‌سه‌رهێڵن بۆ ئازادكردنى ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى، کە لەناو بەلەمەکە بوون.