ترامپ لە ج دۆخێکدا ئیلهام ئەحمەدی بینیووە؟

میدیا ئەمەریکیەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە سەرۆکی ئەمەریکا ترامپ کاتێک ئیلهام ئەحمەدی بینیووە ئەو خاتوونە دڵی پر بووەو گریاوە، هەر لەوێشدا ترامپ بەڵێنی پێداوە کورد دەپارێزێت.

میدیا ئەمریکیەکان بڵاویان کردۆتەوە کە ئیلهام ئەحمەد لەشەوێکدا لە یەکێک لە هۆتێلەکانی ترامپ نانی خواردووە، بە رێکەوت ترامپی بینیووە، ئەویش پێی وتووە" هەوڵدەدات لە نێوان توركیا و شەڕڤاناندا لە سوریا رێکكەوتنێك بەدیبهێنێت"، هەروەها وتوشیەتی، "من کوردم خۆشدەوێت".

هەفتەیی پێشوو هاوسەرۆکی مەسەدە ئیلهام ئەحمەد بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەمەریکا و لەگەڵ چەندان ناوەندی سیاسی ئەو وڵاتەدا کۆبووەوە.



AM:12:06:03/02/2019