لەزۆرێک لە ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی بەفر باریووە

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ٣ ی شوبات دوای بارانبارینێکی زۆری شەوی رابردوو، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ بەفر لە سنوری پارێزگای سلێمانی باریووە.

پەیامنێری سپی، لە سنوری پارێزگاکە رایگەیاند" شەوی رابردوو بارانێکی زۆر بە هەورە بروسکەوە باریووە، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ بەفر لەناوچە بەرزایەکانی شارەکەو لەناو شاریش بە سووکی باریووە. هەروەها لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای هەولێر بەفرێکی کەم و بارانێکی زۆر باریووە.

پێشبینیش دەکرێت، ئەمڕۆ کەشوهەوا ئاسایی بێتەوە، ئاسمان بەرەو ساماڵ گۆڕانکاری بەسەردا بێت، 



AM:08:24:03/02/2019