ژاکان حەمە عەلی خان، کچە گۆرانیبێژی لاو لەبەر خۆیەوە بە ستایڵێکی ئێجگار جیاوازەوە گۆرانی " ئیوارە " دەلێتەوە.
ژاکان حەمە عەلی خان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئەنیستاگرام گرتەیەکی ڤیدیۆی بڵاوکردۆتەوە کە گۆرانی، گۆرانیبێژی جوانەمەرگ کاروان عوسمان دەڵێتەوە:" ئێوارەیەو خەڵکی هەموو چاوەڕوانن چاوەڕوانن، کە تێپەڕی بە تاسەوە بۆت بڕوانن، بۆت بڕوانن". ئەم گۆرانییە بیەنەرێکی زۆر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بینەری بوون.
ژاکان ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و خاوەنی کچێکە و پێشتر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە کچەکەی ناوناوە" زەنێ".
ئەو خانمە هونەرمەندە لە ساڵی ١٩٩٢ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، کچی هەردوو هونەرمەندی دیار (حەمە عەلی خان و شلێر محەمەد)ە، دەرچوی بەشی میوزیکە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان.