سەماکەی هێلی لەڤ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە

خانمە گۆرانیبێژ و سەماکارو فاشیۆنی ناسراوی کورد، ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاودەکاتەوە لە کاتی سەماکردندا.

هێلی لەڤ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە لە وڵاتی کینیا و لەگەڵ ژمارەیەک خەڵکی ئەو وڵاتە گرتوویەتی ئۆتمبیلێکی پێشبڕكێ سەما دەکات.

لەڤ کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چالاکەو ناوبەناو وێنەی خۆی بڵاودەکاتەوە، وگێنەیەک لەگەڵ خوشکە بچوکەکەی بڵاودەکاتەوە کە لە ئارایشتگاکەی کاردەکات.
 
هێلین عەبدوڵڵا ناسراو بە ھێلی لەڤ لەدایکبووی ١٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨ لە ورمێ ، کچە هونەرمەند و گۆرانیبێژ و سەماکەر و ئەکتەری کوردە ، بەرهەمەکانی بە زمانی ئینگلیزیین ، لەسالی ٢٠١٣ بەهۆی گۆرانی "Risk It All” ناسرا، لەساڵی ٢٠١٤ لە فیلمی (Mardan)، هێلین لەئێستادا لە لۆس ئانجلەس لەئەمریکا دەژی.



PM:11:47:03/02/2019