ژمارەیەك دەرمانخانە و نۆرینگەی بێ مۆڵەت داخران

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنین بۆ دەرمانخانەو نۆرینگەكانی پارێزگای هەڵەبجە ئەنجام دەدات و ڕایگەیاند "بەهۆی نەبونی مۆڵەتەوە ژمارەیەك نۆرینگەو دەرمانخانە داخران".

لەڕاگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت: لەچوارچێوەی بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی تەندروستی، تایبەت بە دەرمانخانە و نۆرینگەكان هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنین بۆ دەرمانخانەكان ئەنجامدرا.

لەڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەش هاتووە "پاش گەڕان و پشكنین بەهۆی نەبوونی مۆڵەتەوە ۲۱ دەرمانخانە و نۆرینگە داخران، و ڕێكاری یاسای دەگیرێتە بەر ، لەبەرامبەر ئەوانی سەرپێچی یاسا دەكەن".

هەروەها ڕایگەیاندووە "دڵنیای دەدەینە هاوڵاتیان، هەر شوێنێك پەیوەندی بە ژیانی هاوڵاتیانەوە هەبێت، بەردەوام چاو كراوە ئەبن بەرامبەری و چاودێری دەكرێت، لەپێناو خزمەتی زیاتری هاوڵاتیان".



PM:01:31:04/02/2019