لە پارێزگای زیقار لەسەر بەرانێک چوارکەس بوونە قوربانی

 لەسەر کڕین و فرۆشتنی بەرانێک لە پارێزگای زیقاری باشوری عێراق چوار کەس برینداربوون.

ئەمڕۆ دووشەممە ٤ی شوبات بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای زیقار ڕایگەیاند، بەهۆی ناکۆکی و شەڕ و دەمەقاڵە لەسەر کڕینی و فڕۆشتنی بەرانێک لە مەیدانی ئاژەڵانی قەزای شەترەی سەربە پارێزگاکە، چوار هاووڵاتی برینداربوون.

پۆلیسی زیقار رونیشیکردەوە، کە تۆمەتبارێک بە چەقۆ یەکێک لە کوڕە مامەکانی خۆی لەسەر کڕین و فرۆشتنی بەرانێک بریندارکردووە، دواتر شەڕەکە سەریکێشاوە بۆ بەکارهێنانی چەک و، سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زیقار ئەوەشی خستەڕوو، بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە هێزەکانی پۆلیس گەمارۆی شوێنی ڕووداوەکەیان داوە و، لە هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنیتۆمەتبارەکان.



PM:10:59:04/02/2019