ماڵپەڕێکی نزیک پارتی زانیاری ئەمنی لەسەر سەردانەکەی کۆسرەت رەسوڵ بۆ کەرکوک بڵاودەکاتەوە

ماڵپەڕێکی نزیک پارتی دیومرکراتی کوردستان زانیاری لەسەر سەردانەکەی کۆسرەت رەسوڵ جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی بۆ کەرکوک بڵاودەکاتەوەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە هێزەکانی عێراق ڕێگە بە بەرپرسانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نادەن، بە پاسەوان و هێزەوە بچنە نێو شاری کەرکووک و تەنانەت هێزێکی گەورەی کۆسرەت ڕەسووڵیشیان گەڕاندووەتەوە.
 
ماڵپەڕی باس، نزیک پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاویکردە،" دوێنێ دووشەممە ٤ی ٢ی ٢٠١٩، کاتێک کۆسرەت ڕەسووڵ، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی بە کەژاوەیەکی گەورەی ئۆتۆمبێلی هێزەکانی پاسەوانی خۆی ویستوویەتی بچێتە نێو کەرکووک، لە دوایین بازگەی پێشمەرگە تێپەڕیوە و لەلایەن پۆلیسی ئیتیحادییەوە ڕێگەی پێ نەدراوە تەواوی هێزەکە لەگەڵ خۆیدا بباتە نێو شارەکە".
هەروەها هاتووە " هێزێکی گەورەی کۆسرەت ڕەسووڵ بەناچاری گەڕاونەتەوە سەنگەرێکی پێشمەرگە لە سنوورەکە و کۆسرەت ڕەسووڵیش بە چەند ئۆتۆمبێلێک کە ژمارەیان لە ٦ ئۆتۆمبێل زیاتر نەبووە، چووەتە نێو کەرکووک.
 
جەختیشی کردەوە کە بەهۆی ئەم بارودۆخەوە، ماوەیەکی زۆر کۆسرەت ڕەسووڵ لە بازگەکەی پۆلیسی ئیتیحادی ماوەتەوە تاوەکوو لە دەورووبەری کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆ تێپەڕ بووە.

 لەدوای ١٦ ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ ەوە بۆ یەکەمجار دوێنی کۆسرەت رەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی سەردانی کەرکوک بکات.



PM:02:11:05/02/2019