فەیسبووک تایبەتمەندی سڕینەوەی نامەکانی لای کەسی بەرامبەر بۆ ماسنجەر زیادکرد

کۆمپانیای فەیسبووک تایبەتمەندیەکی نوێێ بۆ ماسنجەر زیادکردو، لەمەوبەدوا بەهارهێنەرانی ئەو ئەپە دەتوانن لە پاش ١٠ خولەک نامەکانیان لەلای کەسی بەرامەر بسڕنەوە.

 ئەمڕۆ سێشەممە ٥ی شوباتی ٢٠١٩، کۆمپانیای فەیسبووک لە اگەیەندراوێکدا ئاشكرای کرد، کۆمپانیاکەیان تایبەتمەندنی سڕینەوەى نامەى نێردراوی لای کەسى وەرگر لە ئەپی مێسنجەر زیاد کرد و لە نوێترین وەشاندنی ئەپەکەدا بەکارهێنەران دەتوانن تا دە خولەک دوای ناردنی نامەکەیان، ئەو نامەیە لای کەسى وەرگر بسڕنەوە.

ئەوەشهاتووە، تایبەتمەندییەکە بۆ نامەى تایبەت و گروپەکان بەکاردێت و لەکاتی سڕینەوەى نامەکەدا، بەکارهێنەر دوو هەڵبژاردنی هەیە، یەکێکیان سڕینەوەى نامەکەیە لای خۆی، دووەمیان سڕینەوەى نامەکەیە لای بەرامبەرەکەشى.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی فەیسبوک، ئەم خزمەتگوزارییەش کاتێک کارا دەبێت کە بەکارهێنەر دوایین وەشاندنی مەسنجەری پێبگات.

 زیادکردنی ئەم تایبەتمەندییە دوای ئەوە هات کە چەند نامەیەکى مارک زوکەربێرگ، خاوەنی فەیسبوک بە نهێنی لە سندوقی نامەى چەند کەسێکدا کە پێشتر نامەى بۆ ناردبوون سڕابوویەوە، دواتر ئەو کەسانە سکاڵایان تۆمارکرد و فەیسبوکیان ناچار کرد ئەو تایبەتمەندییە بۆ تەواوی بەکارهێنەران زیاد بکات
 


PM:08:11:05/02/2019