سه‌رۆکكۆماری توركیا رایگەیاند "ئه‌گه‌ر له میانی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی دیكه‌دا یەپەگە/ پەکەکە له منبج ده‌رنه‌كرێن، ماوه‌ی چاوه‌ڕوانیی ئێمه كۆتایی دێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٥ی شوبات رەجەب تەیب ئەردۆغان سه‌رۆکكۆماری توركیا لە میانی کۆبوونەوەی پارتەکەی لە پەرلەمان ئاماژەی بەوەکرد، توركیا رێز له یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا، یه‌كڕیزیی سیاسی و مافی چارەی خۆنووسینی گه‌لی سووریا ده‌گرێت و، ئەو شوێنانەی بەڕاستیی سوورییەکان بە ئارامیی و لە دڵنیاییدا تیایدا دەژین، ئەو شوێنانەیە کە لەژێر کۆنترۆڵی تورکیادایە.
وتیشی، هاووڵاتییە سوورییەکان کە لە تورکیا دەژین دەستیان بە گەڕانەوە بۆ ئەو ناوچانەی سووریا کردووە کە لەژێر کۆنترۆڵی وڵاتەکەیدایە و ئەو ژمارەیە تا ئێستا ٣٠٠ هەزار کەسی تێپەڕاندووە. ناوچەکانی دیکە یان لەژێر کۆنترۆڵی رێکخراوە تیرۆریستییەکاندان یان لەژێر ستەمی رژێمدان کە متمانە ناداتە گەلەکەی خۆی.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکرد، تاکە هۆکاری دژایەتییکردنی داعش و پەکەکە/یەپەگە لە لایەن ئێمەوە، ئەوەیە کە ئەمانە رێکخراوی تیرۆریستین. جگە لەوە ئێمە حوکمی پێشوەختە بەسەر هیچ کەسێکدا نادەین کە نوێنەری راستەقینەی گەلی سووریا بێت، لەگەڵ هەمووشیاندا لە گفتوگۆی نزیکداین. لەگەڵ سەرجەم ئۆپۆزسیۆنەکانی سووریا کە شەرعییەتیان هەیە، ئێمە دادەنیشین و کۆدەبینەوە و هەوڵ دەدەین هاوکاریان بین".
سه‌ركۆماری توركیا باسی له‌وه‌شكردم ته‌نها پێشوازی له ناوچه‌یه‌كی ئارام ده‌كه‌ن كه له‌ژێر كۆنترۆڵی توركیادا بێت، خۆرهه‌ڵاتی فورات و منبج گرنگترین بابه‌تی رۆژه‌ڤی سووریامانن. لێره‌دا جارێكی دیكه بڕیاره‌كه‌مان له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارام دووپات ده‌كه‌مه‌وه. جگه له شێوازی ناوچه‌یه‌كی ئارام كه له‌ژێر كۆنترۆڵی توركیادا بێت و وڵاتانی دیكه‌ش ته‌نها پشتیوانی لۆجستی بكه‌ن ناتوانین هیچ پێشنیازێكی دیكه په‌سه‌ند بكه‌ین.
سه‌ركۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌ئێستادا توركیا چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌یه كه ئه‌مریكا داوێتی. ئه‌وه‌یشی وه‌بیرهێنایه‌وه كه ده‌رچوونی یه‌په‌گه له منبج ساڵانێكه گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت، به‌ڵام هیچ پێشوه‌چوونێكی به‌خۆوه نه‌بینیوه.
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی پێی‌داوین نه‌باته سه‌ر و هاوكار نه‌بێت له دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام كه له‌ژێر كۆنترۆڵی توركیادا بێت ئه‌وا خۆمان چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین".
سەرۆککۆماری تورکیا جەختی لەوەشکردەوە، ئه‌گه‌ر له میانی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی دیكه‌دا تیرۆرستانی منبج، کە مەبەست لێی(پەکەکە و یەپەگە)یە له‌وێ ده‌رنه‌كرێن، ماوه‌ی چاوه‌ڕوانیی ئێمه كۆتایی دێت. به‌هه‌مان شێوه له رۆژهه‌ڵاتی فورات، ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه له میانی چه‌ند مانگێكدا به‌پشتگیریی توركیا حكوومه‌تی خۆیان پێكنه‌هێنن، ماوه‌ی چاوه‌ڕوانیمان كۆتایی دێت. له‌م دۆخه‌دا توركیا پابه‌ند بووه به به‌ڵێنی خۆیه‌وه، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا هیچی ده‌ستنه‌كه‌وتووه. به‌واتایه‌كی دیكه، ئێمه‌ش مافی خۆمان ده‌بێت پلانی خۆمان جێبه‌جێ بكه‌ین".