پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی ژمارەیەك تۆمەتباری ڕاگەیاند

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی ٢٨ تۆمەتباری ڕاگەیاند، كە تۆمەتبارن بە فریودانی هاوڵاتییان و چەند كارێكی تری نەشیاو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار٢٨  تۆمەتباریان دەستگیركردووە كە  لەلایەن دادگاوە داواكراو بوون .

ڕوونیشیكردووەتەوە، ژمارەیەك لەو تۆمەتبارانە لەشێوەی دوو باندا فێڵیان لەهاوڵاتییان كردووە و فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووە و دوو تۆمەتباری دیكەیان تەقەیان لەهاوڵاتیان كردوەو فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووە دەستیشگیراوە بەسەر چەكی بەكارهاتودا.

ڕاشیگەیاندووە، لە ئێستادا سەرجەم تۆمەتبارەكان بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.



AM:09:44:07/02/2019