نرخی دۆلار و یۆرۆ و پاوەن بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٧ی شوبات نرخی دراوە بیانییەكان بەرامبەر دیناری عێراقی ئێوارەی ئەمرۆ لەکاتێ داخستندا بەگشتی بەرزبووەوە و تمەنیش دابەزی.

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی  بە سپی راگەیاند، کە نرخی دراوە بیانییەكانی ئێوارەی ئەمرۆ لەکاتێ داخستندا   بەم شێوەیە بووە:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ۱۲۰ هەزار دینار، بەیانی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١١٩ هەزارو ٨٠٠ دینار بوو
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٦ هەزارو ۲٥۰ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٤ هەزارو ۳٥۰ دینار.

نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٢٢ هەزارو ۹۰۰ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ١٠هەزارو ٥۰ دینار.




PM:06:12:07/02/2019