ئەم چەند خووە ناتەندرووستە دەبنە هۆی درووستبوونی غازات


هەموو ئەوکەسانەی  توشی غازات دەبن هەمیشە هەست بە ناڕەحەتی و بێتاقەتی دەکەن لەبەر ئەوەی دەبێتە هۆی هەڵئاوسانی سک و ناڕەحەتی  لەکرداری هەرسدا ، زۆربەی جار درووستبوونی غازات بۆ چەند خویەکی ناتەندرووست دەگەڕێتەوە گەر بێتوو کۆنترۆڵیی بکەی ئەوا ڕەنگە لەم  حاڵەتە ڕزگارت ببێت.

ـ دووربکەوە لەوخواردنانەی بەناڕەحەت هەرس دەبن: هەندێک خواردن هەن کرداری هەرس زۆر ماندوو دەکەن وادەکەن بەباشی هەرس نەبن هەربۆیە لە ڕیخۆڵە ئەستورەدا دەمێننەوەو دەبنە هۆی غازات و ئاوسانی سک ، ئەمەش بەهۆی چەند هۆکارێکەوەیە بۆ نمونە ئەوکەسانەی هەرسیان توانای شکاندنی لاکتۆزی نییە با دوربکەوێتەوە لە خواردنی بەرهەمە شیرەمەنییەکان.

ـ ئەگەر ڕیخۆڵەکانت بەکتریای سودبەخشی کەم بوو ئەوا دەبێت دوور بکەویتەوە لەوخواردنانەی کاربۆهیدراتیان تێدایە بۆیە گەر ئەم کێشەیەت هەبێت ڕەنگە تووشی قەبزی ببیت کە ئەویش یەکێکە لەکێشه باوەکانی هەرس. هەروەها درووست بوونی غازات.

ـ هەندێک جۆری خواردن: زۆر خواردن هەن وادەکەن ببن بەهۆی درووست بوونی غازات بۆیە تا بۆت دەکرێت خواردنیان کەم بکەروە، ئەو خواردنانەی کە لە هەندێک کەسدا کاتێک دەخورێت گەدە ترشی پێدا دەڕێژێت دەبنە هۆی دڵەکزێ ئەوانیش خواردنە پڕ چەوریەکانن، ئەمەش وادەکات غازات درووست ببێت.

ـ خواردنە سورەکراوەکان: زۆربەی خواردنە سورەکراوەکان دەبنە هۆی درووست بوونی غازات و هەبوونی کێشەکانی هەرس بەهۆی نەبوونی بڕی پێویست ڕیشاڵەوە.

وە : هە ـ ف

سەرچاوە: wonderful life



PM:06:29:07/02/2019