نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 7ی شوباتی 2019 نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ د. عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كۆبووه‌وه.
بەپێی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عیراقى فیدرال تاوتوێ كران و هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى بره‌ودانى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كان و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له هه‌موو بواره‌كاندا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له چواچێوه‌ى ده‌ستوورى عیراقدا، كرده‌وه.
ئەوەشهاتووەم نێچیرڤان بارزانى سوپاسى د. عادل عه‌بدولمه‌هدى كرد بۆ هه‌وڵ و تهقهڵاكانى له‌پێناو باشتركردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى حكوومه‌تى فیدرال له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، ئاماده‌ییى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیشى بۆ گفتوگۆى به‌رده‌وام و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان دووپات كرده‌وه.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه هەریەک لە د. فوئاد حسێن جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى دارایى، سامر غه‌زبان جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرن و وه‌زیرى نه‌وت، فالح فه‌یاز ڕاوێژكارى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق و كه‌ریم سنجارى وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، دۆخى ئه‌منى و پرۆسه‌ى سیاسى له وڵات و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ش به‌گشتى، خرانه به‌ر باس.