پۆلیسی سلێمانی: بکوژی گەنجەکەی ئەمشەو دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی دوای ئەوەی گەنجێکی ۱۸ ساڵ دەکوژرێت دەستبەجێ بکوژەکە دەستگیرکرا.

لە راگەیەندراوێکدا کە ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتی پۆلسیی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، تیایدا ئاماژەی بەوەکردوە، کە بکوژەکە لەگەڕەکی سەرچنارو لەماڵی خۆیانداو بەچەکی جۆری تاپڕ تاوانەکەی ئەنجامداوە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی گەشتنە شوێنی ڕوداوەکەو تەرمەکەیان ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کردو، تۆمەتباری ڕوداوەکەیان دەستگیرکرد.

ئەوەشهاتووە، تۆمەتباری ڕوداوەکە لەبەردەم بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی ناوە بە تاوانەکەیدا، کە بەچەکی جۆری تاپڕ تاوانەکەی ئەنجامداوەو لە ئێستادا بە پێی ماددەی ٤۰٦ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، کە کوژراوەکە ناوی ( ی. س. ب ) و لەدایکبوی ۲۰۰۰ ، بکوژەکە ناوی ( ش. ا. ع ) لەدایکبوی ۲۰۰۲، بنکەی پۆلیسی سەرچنار پەڕاوی لێکۆلینەوەی بۆ ڕوداوەکە کردۆتەوەو لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.


PM:11:38:07/02/2019