بەرپرسێکی باڵای حەشدی شەعبی دەستگیرکرا

هێزیێكی ئەمنی لە بەغدا  هەڵیان کوتاوەتەسەر بەپرسی یەکێک لە گروپەکانی حەشدی شەعبی و لە ناو ماڵەكەی خۆیدا دەستگیریان کرد.

بەگوێرەی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، ئەمشەو پێنجشەممە ٧ی شوبات هێزێكی ئەمنی، كە گومان دەكرێت سەر بە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی بەغدابن، هەڵیانكوتایە سەر ماڵی "ئەوس خەفاجی" و بەرەوە شوێنێکی نادیاریان بردووە.

ئاماژەی بەوەشکراوە، کە تا ئێستا بە فەرمی هۆکاری دەستگیرکردنەکەی ئاشکرا نەکراوەو هیچ زانیارییەکیش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بڵاونەکراوەتەوە.

ئەوس خەفاجی ئەمینداری گروپی "ئەبوفەزڵ عەباس"ە کە یەكێكە لە گروپەكانی سەر بە حەشدی شەعبی و پێشتر گروەکە هەڕەشەی هەڵکوتانەسەر هێزەکانی ئەمریکای دەکرد.


PM:11:52:07/02/2019