" حکومەتی هەرێم نایەوێت پاشەکەوتی مووچە هەڵگرێت "

حکومەتی هەرێم ئامادە نییە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بکات و هیچ پلانێکیشی بۆ لابردنی پاشکەوتی مووچە نییە.

رۆژنامەی " زەمەن" کە خاوەن ئیمتیازەکەی کۆمپانیای وشەی سەر بەگۆڕانە لە راپۆرتە هەواڵێکدا بڵاویکردۆتەوە، کە حکومەتی هەرێم ئامادە نییە رۆژانە بڕی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەستی کۆمپانیای سۆمۆی عێراقی بکات، بەمەش حکومەتی بەغدا تەنها مانگانە ٤٠٠ ملیار دیناری فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت".

ئەو رۆژنامەیە ئاشکرای دەکات حکومەتی هەرێم قەرزێکی زۆری لەسەر کەڵەکە بووە، بەو بڕە پارەیەی مانگانە لەبەردەستدایە کە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان ٣٧٨ ملیار دینار دەداتە وەزارەتی دارایی، ئەو پارەیەی بەغدا دەینێرێت ناتوانێت پاشکەوت لاببات، لە کاتێکدا حکومەتی هەرێم بۆ پێدانی مووچە بەبێ پاشکەوت پێویستی بەنزیکی ٩٠٠ ملیار دینارە.



AM:10:12:08/02/2019