بەوێنە.. کۆمسای: ئێمە لێرەین شەراب بنۆشین

خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی رۆژهەڵاتی کوردستان، کۆمسای باس لە نۆشینی شەراب دەکات.

لە پۆستێکدا لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، کۆمسای دەڵێت "ئیمە لێرەین که شەراب بنوشین..کۆتایی بە شەڕ بێنینو پێبکەنین بە ھەموو نایەکسانیەکان..ئەوەندە خۆش بژین، کە مەرگ لە کوشتنمان لەرزە بە گیانی کەوێ".

کۆمسای لەو پۆستەدا بە ناراستەوخۆ باس لە نۆشینی شەراب دەکات بەرامبەر ئەو هەموو تاڵی و شەڕ و نایەکسانی و مەرگەی لە واقیعدا هەیە.

ئەم خانمە گۆرانیبێژە کوردە، خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و یەکێک بوو لە بەشداربووانی بەرنامەی "خۆشترین دەنگ" تا ئێستا خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە، چەند گۆرانییەکی (شاد)ی بڵاو کردووەتەوە، گۆرانییەکانیشی بە شێوەیەکی بەرچاو پێشوازییان لێ کراوە.

کۆمسای تەمەنی ٢٥ ساڵەو لەگەڵ هاوسەرەکەی لە ئیستانبوڵ دەژی و بەیەکێک لە ئەستێرە گۆرانی بێژەکانی کورد دادەنرێت.



AM:10:30:08/02/2019