ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان کە پێش هەڵبژاردنی مشتومڕێکی زۆر لەسەر کاندیدکردنی هەبوو، لەسەر بەشداری حیزبەکەی لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم، ئەویش لەگەڵ ئەوەدایە گۆڕان بەشداری لە حکومەتدا بکات و، پێشبینیش دەکات ئەمجارەش لە پەرلەمان دەربکرێن.
لە چاوێپکەوتنێک کە لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا سازیکردووە، گۆرانی ئینزبات دەڵێت " پێم باشه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شداری حكومه‌ت بكات ئه‌گه‌ر هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كه به‌ته‌واوی وه‌ربگرین".
گۆرانی ئینزیبات له قسه‌كانیدا باسی له‌ده‌ركردنی وه‌زیره‌كانیان و داخستنی په‌رله‌مانی هه‌رێم كرد له‌جاری پێشوو، وتیشی" بێگومان چاوه‌ڕێ ده‌كه‌م و به‌بیری-شمدا هاتووه كه ئه‌مجاره‌ش له په‌رله‌مان ده‌رمان بكه‌ن و بمانێرنهو ماڵ و په‌رله‌مان دابخه‌ن و وه‌زیره‌كانمان ده‌ربكرێن، چونكه پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدارن هێزی چه‌كداریان هه‌یه به‌ڵام ئێمه هێزێكی مه‌ده‌نی و بێ چه‌ك-ین هه‌ر به‌ڕێگای خه‌باتی مه‌ده‌نی به‌ڵام خوێن-یشمان بڕژێت نه‌ك ده‌ربكرێین سورین له‌سه‌ر به‌رنامه و به‌ڵێنی خۆمان."
لەسەرەتای وتوووێژەکەدا گۆرانی ئینزیبات وتی" هەموو ئۆپۆزسیۆنێک کە دروست دەبێت بۆ ئەوە دروست دەبێت کەبەشداری دەسەڵات بکات وە ئەو بەرنامە چاکسازیەی هەیەتی وەک حیزبەکانی تری وڵاتە پێش کەوتووەکان کە دەبێتە ئۆپۆزسیۆن خەڵک دەنگی پێدەدات تا بچێتە دەسەڵات و دەستبکات بەچاکسازی، وە ئێمەش وەک بزوتنەوەی گۆڕان لەهیچ بەرنامەیەکی خۆمان پاشەکشەمان نەکردووە و هەر داکۆکیمان کردووە بە ئومێدی خوا ئەگەر بچینە دەسەڵاتیشەوە لە جومگەکانی دەسەڵاتەوە هەوڵدەدەین ئەو بەرنامەیەی کەهەمانە جێ بەجی بکەین و بتوانین چاکسازی بکەین لەناو حکومڕانی و دەسەڵاتی ئێستادا."
وتیشی" من وەک خۆم هیچ بەڵێنێکم نەداوە لەکاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان بەدەنگدەر، بەڵام تەنها سوێند دەخۆم بەخوای گەورە و بەو ڕێبازە پیرۆزەی گرتومهتە بەر کە خیانەتیان لێنەکەم."