بەهۆى بەردەوامی بەفربارینەوە رێگاى هاتوچۆى ٢٥٤ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون لە وان و موشی باکوری کوردستان داخراوە.
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی وان رایگه‌یاند، له‌سه‌رتاسه‌ری پارێزگاکەیان لەچوار ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون رێگای هاتوچۆى هاوڵاتیان گیراوە و شەقەماکان داخراون و هاوڵاتیان ناتوانن هاتوچۆ بکەن.
شێخموس یه‌نتور به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی مووش رایگه‌یاند، رێگای ١٥٠ گوند و ١٠٠ ناوچەى نیشتەجێبوون له‌و پارێزگایه‌داخراون و هاوڵاتیان ناتوانن هاتوچۆبکەن.
ئاماژەى بەوەشکردووە تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌هه‌ر دوو پارێزگاكه‌ی توركیا بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ راماڵینی به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بووی سه‌ر شه‌قامه‌كان وكردنه‌وه‌ی رێگاكان به‌رووی هاتوچۆى هاوڵاتیاندا و شەوى ڕابردووش، تیمه‌كانی راماڵینی به‌فری لە بەدلیس رێگای هاتوچۆی ٦٤٨ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونیان کردۆتەوە .
چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکى سەرماو بەفربارین ڕووى لە چەند پارێزگایەکى باکورى کوردستان کردووە و بەهۆى زۆرى بەفربارینەوە گرفت بۆ هاتوچۆى هاوڵاتیان دروستبووە.