بۆچی وەرزش دەکەم کەچی کێشم زیاد دەکات



زۆر شت هەن کە کاریگەرییان هەیە لەسەر دابەزینی کێش یەکێک لەو ڕێگا کاریگەریانەی کە یارمەتی دابەزینی کێش دەدەن وەرزش کردنە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا وەرزش بەڕێگەیەکی کاریگەر دادەنرێت بۆ دابەزینی کێش زۆر کەس هەن کێشەی ئەوەیان هەیە کە کاتێک وەرزش دەکەن کێشی لەشیان زیاد دەکات  هۆکاری  ئەمەش ئەمەیە:


1ـ زۆر خۆری : زۆر خۆری دەبێتە هۆی  بەرزبوونەوەی ئاستی هۆڕمۆنی کۆرزیزۆڵ  ئەمەش هۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی قەلەقی لەبەر ئەوەی بەزیاد بوونی ئەم هۆڕمۆنە  ئاستی قەلەقی زیاد دەکات. وە زیادبوونی قەلەقیش دەبێتەهۆی:

ـ زیادبوونی کێشی لەش.

ـ بچڕانی خەو.

ـ زیادبوونی هەوکردن.

ـ زیادبوونی چەوری دەوروبەری ناوک.

ـ  زیاد بوونی کۆرتیزۆڵ دەبێتە هۆی ئەوەی زیاتر حەز بە خواردنە سورەکراوەکان بکەی ئەمەش هۆکارێکی دیکەی زیاد بوونی کێشە.

2ـ  دڵنیابە لەوەی  کالۆری پێویستت دەست کەوتووە: زۆر خۆری بەدرێژای ڕۆژ وات لێدەکات زیاتر برسیت بێت بەڵام گەر بێت و خواردنێکی پڕ کالۆری و تەندروست بخۆی ڕزگارت دەبێت لەم کێشەیە.

ـ خواردنی بڕی پێویست ئاو: خواردنەوەی بڕی پێویست ئاو یارمەتی وەستانی برسێتی دەدات بەمەش ڕێگر دەبێت لەزیاد بوونی کێش.

ـ زیاد کردنی بڕی پێویست پرۆتین بۆ خواردنەکانت: خواردنی خواردنە پڕ پرۆتینەکان یارمەتی  وەستانی برسێتی دەدات.

ـ بڕی پێویست خەووتن: کەم خەوی دەبێتە هۆی زیادبوونی ئاستی کورتیزۆڵ ئەمەش هۆکارێکی سەرەکی زیاد بوونی کێشە.

ئا: هە ف

سەرچاوە: health line




PM:06:50:08/02/2019