سێ کاندید لەبری قوباد تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحیدو شەعبان دادەنرێن

 
سێ كاندیدی دەرچووی فراكسیۆنەكانی یەكێتی نیشتمانی و پارتی دیموكرات و نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان، لەبر قوباد تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید وشەعبان عەلی شەعبان سوێندی یاسایی دەخۆن.

سەییاح كورەچی، ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی ئەمڕۆ هه‌ینی 8ی شوبات،  رایگەیاند :"دوای ئەوەی هەریەك لە قوباد تاڵەبانی، سەرۆكی دەرچووی لیستی یەكێتی، شەعبان عەلی شەعبان، كاندیدی دەرچووی پارتی، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی دەرچووی لیستی نەوەی نوێ، دوای دەرچوونیان بۆ پەرلەمانتاری، سوێندی یاساییان نەخوارد، سێ ئەندامی نوێ لەو سێ لیستە، شوێنیان دەگرنەوە".

، ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی بە ماڵپەڕی دوارۆژی راگەیاندووە:"لە فراكسیۆنی یەكێتی (راهی رەهبەر ئیبراهیم سەعید) لە فراكسیۆنی نەوەی نوێ (سیروان فەرەج محەمەد)، لە فراكسیۆنی پارتی-ش (زیدان رەشید خان ئەودەل) شوێنی ئەو سێ كاندیدە دەرچووە دەگرنەوە".



AM:12:23:09/02/2019