نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینی بەخۆیەوە بینی لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت و تەکساسی ئەمریکی بەمجۆرە مامەڵەیان پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە ٩ی شوبات، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٢ دۆلار و ١٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاشلە بازاڕەکانی جیهان بە ٥٢ دۆلار و ٧٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا نرخی هەر بەرمیلێک لە سەروو ٨٠ دۆلارەوە بوو.